Knowledge University

سەرۆکایەتی زانکۆ

2018-07-09 12:44:25

(وتاری سەرۆکی زانکۆ)

بەرێزان قوتابی/ خوێندکارە خۆشەویستەکانی زانکۆی نۆلج.

هاوڕێیەکانی ئەندامی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ.

سەرەتا زۆر بەگەرمی دەست خۆشیتان لێدەکەم و سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆکەمان دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی کەبە سەرۆکایەتیی زانکۆی نۆلجیان پێ داوم، ئەوەی راستی بێت سەرۆکایەتیکردنم بۆ ئەم زانکۆیە لێپرسینەوەیەکی  مەزنەو متمانەدانێکە پێم کە شانازییان پێوە دەکەم.

هەروەها سوپاسی هەموو لێپرسراوانی پێشوو و ئێستای زانکۆ دەکەم.

زانکۆی نۆلج لە رۆژی دامەزراندنیەوە لە هەوڵی ئەوەدایەکە شوێن پێیەکی دیاری هەبێت لە خوێندنی باڵا لە سەر ئاستی نیشتمانی و نێۆدەوڵەتی ئەمەش لەرێگەی بەشداریکردنی کارای لە پرۆژەکانی پەرەپێدان و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کەڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبنەوە، ئەمەش بەڕوونی لەو ماوەیە بەدەرکەوت کە سەرۆکی زانکۆ یاریدەدەرەکانی زانکۆکەمان بێ پشوودان هەوڵیان بۆ داو جێ پەنجەیان لەو بوارەدا روون و ئاشکرایە.

هاوڕێ خۆشەویستەکانم، زانکۆی نۆلج وەکو مالێک لە ماڵەکانی پسپۆری و شارەزایی لە هەرێم سەیری دەکرێت و بۆیە دەبێ بەرچاو ڕوونییەکی وا هەبێت کە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەی خۆجێیی بەشداریی تێدا بکەن و بیرو بۆچوونەکانیان وەربگیرێن بۆ گەیشتنە نەخشە رێگایەکی تۆکمە تاکو بەو پایەیە دەگات کە زانکۆی نۆلج هەڵی بۆ دەدات بەهۆی ئەو هەڵکەوتنە جوگرافیەی کە هەیەتی.

ئێوەش لەگەڵم هاوڕان کە بەم دواییە پەرەسەندنێکی گەورە لە زانکۆکەمان هاتەکایەوە کە مەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگەیە و بەمجۆرە دەبێ لە ئایندەدا زیاتر پەرەی پێبدرێ، زانکۆ دامەزراوێکە رۆڵی تەنیا فێرکردن و توێژینەوەی زانستی نییە، بەڵکو بەرەو خزمەتکردنی کۆمەڵگەو ژینگەش دەچێت.

بۆ بەدەستهێنانی ئەم مەبەستە سەرۆکایەتی زانکۆ لە هەوڵی تەواو و بەردەوام دایە کە پەرە بە بەرنامە ئەکادیمیەکانی و توێژینەوەکانی بدات بۆ ئەمەش متمانە بکاتە سەر توانا خۆجێیی و دەوڵەتیەکان بۆ گەیشتنە سیستەمێکی کارگێریی کاراو تۆکمە کە توانای بەدواداچوونی گۆڕانە تەکنۆلۆجییەکانی هەبێت و پاڵپشتی لە چالاکی و بۆچوونە زانستییەکانیان بکات لە ناو کۆلێژەکان و ئەو چالاکیانە بە پێویستیەکانی کۆمەڵگەو دامەزراوەکانی پەیوەست بکرێت.

هەوڵدەدەین کە ژیانێکی زانکۆیی نموونەیی و سەردەمی بێنینەکایەوە لە رێگەی هاندانی کەلتوورو خوو ڕەوشتی زانکۆیی و چەسپاندنی رۆشنبیریی دامەزراوی و کاری بە کۆمەڵ. هەروەها هەوڵدان بۆ فراوانکردنی بیرۆکەی نامەرکەزی و جێبەجێکردنی و پێدانی دەسەڵاتێکی فراوان لە ناو کۆلێژەکان و سەربەخۆیی لە بڕیاردان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاری مادام بەرژەوەندیمان یەکە و مەبەستمان چاکەی گشتییە.

لە چوارچێوەی خزمەتکردنی کۆمەڵگەی دەوروبەری زانکۆی نۆلج و کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان بەگشتی، زانکۆکەمان زۆر گرنگی بە ئاسایشی کۆمەڵگە دەدا لە رێگەی مەزراندنی توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەکانی کۆمەڵگە و خزمەتکردنی کێشەکانی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی.

لە کۆتاییدا دەمەوێ جەخت لەسەر ئەوەبکەمەوە کە زانکۆ میری و ئەهلییەکان لە کێبڕکێیەکی بەهێزدان، ئەمەش داوا لە هەموومان دەکات کە بەیەکەوە کاربکەین و زۆر هەڵ بدەین بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی زانکۆی نۆلج و پلەو پایەکەی.

لەخوا دەپارێینەوە کە سەرکەوتوومان بکات بۆ پێشکەوتن و گەشەسەندنی زانکۆکەمان و خزمەتکردنی هەرێمە هێژاکەمان.

ئیتر سەلامی خواتان لەسەر بێت.

 

پ.د.طالب خلیل ابراهیم هموندی

سەرۆکی زانکۆ بە وەکالەت

مایس/٢٠١٩