Knowledge University

تۆمار

2018-07-09 10:47:38

یەکەی تۆماری گشتی:

تۆماری گشتی یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکان کە بەپێ ی ھەیکەلی کارگێڕی زانکۆ ڕاستەوخۆ سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆکاروباری قوتابیان و تایبەتمەندە بە بەڕێوەبردنی کاروباری قوتابیانی زانکۆ, ھەروەھا چاودێری کارەکان و ئاراستەکردن و ھەماھەنگی لەنێوان ھەموو ئەو بەشانە دەکات کە سەر بە تۆماری گشتین لە زانکۆ و سەرپەرشتیان دەکات.

بەڕێوەرایەتی تۆماری گشتی پێک دێت لە دوو بەش:

  • یەکەی تۆمار و وەرگرتن
  • یەکەی بڕوانامەکان

یەکەی تۆمار و وەرگرتن:

ئەم یەکەیە مامەڵەی راستەوخۆیی لەگەڵ قوتابیان ھەیە ، رێنمایی و خزمەت گوزاری گرنگ پێش کەش بەقوتابیان دەکات لەسەرەتایی وەرگرتنیان لەزانکۆ تاوەکو دەرچوونیان .

لەکارو ئەرکە گرنگەکانی یەکەی تۆمارو وەرگرتن لەزانکۆ :

١- وەرگرتن و تۆمارکردنی قوتابیان لەزانکۆ بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی .
٢-  کردنەوەی دۆسیەی تایبەت بۆ ھەرقوتابیەک بۆ ھەڵگرتن و پاراستنی گشت بەڵگەنامەکان و ئەنجامەکانی خوێندن تیایدا.
٣-  رێکخستن و نوێکردنەوەی دۆسیەی قوتابیان و ووردبینی کردنیان .
٤-  ئامادەکردنی ئاماری تایبەت بەقوتابیان و پێشکەش کردنیان لە کاتی پێویست بۆ لایەنی پەیوەندیدار .
٥-  ناردنی بڕوانامەی گشت ئەو قوتابیانەی کە ساڵانە لە زانکۆ وەردەگیرێن بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردە و پەیمانگاکان بەمەبەستی ڕاستاندنیان.
٦-  ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەی قوتابی و گۆرینی بەش بەپێی یاساو رێنماییەکان.
 

یەکەی بروانامەکان :

١-  کردنەوەی دۆسیەیەکی ئەلکترۆنی تایبەت بە قوتابیان بۆ تۆمارکردنی ئەنجامی وەرزەکانی خوێندن.
٢-  تۆمارکردنی نمرەی تاقیکردنەوەکانی سەرجەم قوتابیان و ئامادەکردنی تۆماری نمرەکان (ماستەر شیت ).
٣-  ئامادەکرنی ئەنجامی کۆتایی خوێندن و ناردنیان بۆ لێژنەی تاقیکردنەوە بەمەبەستی ووربینی کردنیان.
٤-  دروست کردنی ڕێزبەندی بۆ سەرجەم قوتابیان بە پێی بەشەکان و کۆلێژەکان.
٥-  دروست کردن و ئامادەکردنی جۆرەکانی بڕوانامە و جیداری بۆ سەرجەم قوتابیان.
٦-  ئامادەکردنی ئاماری تایبەت بە زانیاری ئەنجامەکانی خوێندنی قوتابیان.