Knowledge University

شیکردنەوەی نەخۆشیەکان

2018-07-09 12:45:40

 

-:ئەرکی بەشی شیکردنەوەی نەخۆشیەکان لە کۆلێژی زانست بریتیە لە

١- دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی جۆرێتی وە پاڵپشت کردنێکی زۆر کاریگەر بۆ خزمەتەکلینیکیە کانی نەخۆشەکانی ناوەو و دەرەوە . ئەم پالپشتی کردنە کاریگەر دەبێت لە رێگای خزمەتگوزاری تاقیگەی و لێکدانی لەگەل خزمەتگوزاری تاقیگەیی تایبەت کە  ھەڵسەنگاند نەکان و دەستنیشان  کردنەکان لە کاتی خۆیدا و بە  توانایەکی زۆرەوە ئەنجام دەدات .

 

٢- دەستەبەرکردنی بەشداریەکی  چالاک لەگەڵ نەخۆشخانەکان وە لە نێوانیاندا زانکۆی نۆلج.

 

٣- پشتگیری کردن و رابەرایەتی کردنی توێژینەوە پرۆگرام کراوەکان لە کۆلێژی زانست  بە بەشداری کردن لەگەل َدامەزراوەکان وپرۆگرامەکان  تویژینەوە و وەرگرتنی دەستپێشخەری سەرەکی لەم بارەیەو.

 

٤- دەستەبەرکردنی پشتگیری تاقیگەیی بۆ ھە وڵەزانستی یەکان لەکۆلیژی زانست.

 

٥- فراوان کردنی بواری گە یشتن بە دەزگای بە ریۆەبردن بەھۆی تاقیگەیەکی ستاندەرد کە خزمەتگوزاریەکانی چڕو تەواوبیت وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی کە ھەموو تەکنۆلوجیا پیشکە وتووەکان و جۆراوجۆرەکان لەخۆبگرێت.

 

٦- دەستە بە رکردنی بەرزترین کۆالیتی فیرَکردن , ڕاەَینان وئەزموونی توێژینەوە بۆ قوتابیانی شیکاری نەخۆشیەکان , دانیشتوان, کەسەکان وکۆلیژی زان.

 

٧- دانان و پشتگیری کردنی  پرۆگرامەکانی فێرکردن بۆ شیکەرەوەی نەخۆشیەکان و کلینیکسازەکان لە سەر ئاستی ناوچەی , نەتەوەی  و جیھانی . ئەمەش دەبیتە ھۆی  زیاد کردنی ڕوونبینی و بە خشینی  ھۆشیاری بۆ خاوەن ئەزموونەکان      (شارەزاکان )لە بەشەکەدا ھەروەھا ھەروەک پرۆگرامە کلینیکی یەکانی تر .

 

٨- بە دیھێنانی ئەرکی سەرەکی لە کۆلێژی زانست کە بریتیە لە نایابترین خزمەتگوزاری , توێژینەوەو فبَرکردن بۆ قوتابیەکان لە پرۆگرامە کلینیکی و زانستی یەکان , ھەروەھا بە پێ ی پێشەنگی و پیوستی کۆلیژەکە یان نەخۆشخانەکە  یان  پرۆگرامەکان  و یان کۆمەلگە .

 

٩- فراوان کردنی ئاستی بەشداری کردن و پشتگیری کردنی زانکۆی نۆلج لە سەر  ئاستیکی ھەریمی و نەتەوەیی و جيهان.

 

 

( تێڕوانین )

                                                   

بۆ بەشی شیکاری نەخۆشیەکان

تێڕوانینی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان ئامانجی پایەداری یە لە خزمەتی کلینیکی و توێژینەوە و فێرکردن لە میانەی ئەو پرۆگرامە زانستی و کلینیکی یەی کە لە کۆلێژی زانست  دارێژراوە  بۆی . ئەم بەشە پاڵپشتی پێشکەوتنی  ستراتیژی بەرنامە  دارێژراو  دەکات و دەبێتە پێشەنگ بۆ بواری کلینیکی و توێژینەوەو  سەرکردایەتی کردن و چالاکیە پەروەردەیی یەکان . ئەم بەشەدەبیێتە مەرامێک  ( ھیوایەک )  بۆ مەشق کردوەکان و فاکەلتی یەکە . بەشی شیکردنەوەی نەخۆشیەکان دە بێتە ئاوێنەیەک بۆ سەرکەوتن و ستاندەری بەرز لە زانکۆی نۆلج وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ دامەزراوەیەکی توێژینەوە پەروەردەی نایاب .