Knowledge University

Mission and Vision

2018-07-09 12:44:56

زانست و هێز لای ئێمەیە

دید:

كاركردن بۆ بوون بە زانكۆیەكی سەركەوتوو لەسەر ئاستی و هەرێمیو نێودەوڵەتی لە بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی زانست و دابینكردنی ئەزمونێكی ناوازەی فێربوون بۆ قوتابیان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگای كوردستانی و عێراقی و جیهانی و بۆ بەرەو پێشبردنی مرۆڤایەتی.

پەیام:

دابینكردنی پەروەردە و ڕاهێنان بە كوالیتی ئاست بەرز بۆ پێگەیاندنی دەرچووی بەهرەمەند و پڕزانیاری و داهێنەر كە بتوانن بە ئاسانی كار بدۆزنەوە و سەركردایەتی و دەستپێشخەری بكەن لە كار و بەشداربن لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگا.

ئامانج:

·        پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆیی و لە رووی زانستی و ئەكادیمی و رۆشنبیری و پەروەردەیی بە گوێرەی پێداویستییەكانی تاك و كۆمەڵگا لە پسپۆڕی سەردەمیانە و گونجاو

·        شاندن و ڕاهێنان و فێربوونی بەردەوام بۆ پێكەوە بەستنەوەی ئامانجەكانی زانكۆ و پێداویستییەكانی كۆمەڵگا.

·        پشت بەستن بە پڕۆگرامی خوێندنی پێشكەوتوو و سەردەمیانە.

·        كاراكردنی توێژینەوەی زانستی و ئاراستەكردنی بەرەوو خزمەتكردنی كۆمەڵگا و پەرەپێدانی و بەشداریكردنی لە پەروەردەكردنی نەوەیەكی نوێ پڕ زانست و زانیاری گۆشكراو بە خۆشەویستی نیشتیمان، سەربەخۆ لە بیركردنەوە و داهێنەر كە بتوانێت كێبڕكێ بكات لە بازاڕی كار.

·    بەشداریكردنی لە پەرەپێدانی تواناكانی تاك و كۆمەڵگا.