Knowledge University

کتێبخانە

2018-07-09 12:47:33

کتێبخانەی زانکۆی نۆلج

کتێبخانەی زانکۆی نۆلج (Knowledge University) لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ٢٠٠٩-٢٠١٠ کرایەوە. لەو کاتەوە قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ بە رێژەیەکی بەرچاو سەردانی کتێبخانە دەکەن بۆ خوێندنەوە و سوود بینین لە کتێبەکان بە تایبەتی لە کاتی تاقیکردنەوەکان بۆ خوێندن بە کۆمەڵ یاخود بە شێوەی تاک. جگە لە کاتی تاقیکردنەوەکان، خوێندکاران بۆ دەستخستنی کتێب یاخود بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت سەردانی کتێبخانە دەکەن.

 

کتێبخانەکە نیزیکەی ٨٠٠٠ ناونیشانی زانستی و ئەکادیمی لە خۆ دەگرێت و هەر وەها نیزیکە ١٥٠٠٠ بابەتی زانستی-ئەکادیمی بە شیوەی ئەلکترۆنی لە خۆ دەگرێت. لە هۆڵی کتێبخانەکەدا ١٥ کۆمپیوتەر و ڕەبتکراو بە هێڵی ئەنتەرنێتی زانکۆ دابین کراون بۆ خزمەتی زیاتری قوتابیان. ئەو کتێبانەی کە بە شێوەی کۆپی بەردەست نییە، ئەوە قوتابیان دەتوانن بە شێوەی ئەلکترۆنی بەدەستیبهێنن لە بەشی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی. ئێمە لە هەوڵدانین بۆ هێنانی سەرچاوەی زیاتر لە ووڵاتانی دراوسێ و دەرەوە. پێشبینی دەکرێ رێژەی زیاتری سەرچاوە لە داهاتوویەکی نیزیکدا دابین بکرێ.

ئەو کتێبانەی ئێستا بەردەستە کتێبی گرینگ و سەرچاوەین کە قوتابیان دەتوانن سوودی لێوەربگرن لە بواری توێژینەوە، راپۆرت، و پرۆژەکانیان. زۆربەی سەرچاوەکان ژمارەیان دەگاتە سەرووی دوو نوسخە. سەرچاوەکان بە هەر چوار زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، و تورکی دەستەبەر کراوە بۆ خوێندکاران بۆ زیاتر سوودبینین و ئاشنابوون بە بابەتی سەردەمیانە. بەرێوەبەرایەتی کتێبخانەی زانکۆی نۆلج لە هەوڵی ئەوە دایە ببێت بە ئەندام لە کتێبخانە جیهانیەکان بۆ دەوڵەمەندتر کردنی سەرچاوەی بابەتەکان لە گشت بوارە جیاجیاکان.

 

کتێبخانەی زانکۆی نۆلج پێشوازی لە قوتابیان دەکات بە شێوەیەکی مۆدێرن و بە دابینکردنی کەرەستەی نوێ و پێشکەوتو لە کەشێکی ئارام و زانستیدا.

کتێبخانەکەمان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی دیاری خۆبەخشانە لە سەرچاوە جیاجیاکان لە لایەن قوتابیان، مامۆستایان، و کەسانی دەرەوەی زانکۆش بۆ زیاتر دەوڵەمەندتر کردنی کتێبخانەکە. هەر کەس و لایەنێک دەیەوێ سەرچاوە ببەخشێ پەیوەندی بە بەرێوەبەری کتێبخانە بکە، دوای پشکنین و وردبینی سەرچاوەکان ئەوا لە کتێبخانە دادەنرێت بۆ خزمەتی قوتابیان.

لە ئێستادا کتێبخانەی زانکۆ بریتییە لە هۆڵێکی گەورە بۆ خوێندنەوەی بە کۆمەڵ، کە لە کەشێکی ئارام و بێدەنگ دەتوانن بخوێنن. کە تێیدا کۆمپیوتەر، پرۆجێکتر، و سەرچاوەی دەنگیی و ڤیدیۆیی دەستەبەر کراوە.

 

 

سەرچاوەی کتێبە عەرەبیەکانی کتێبخانەی زانکۆی نۆلج

 

سەرچاوەی کتێبە ئینگلیزیەکانی کتێبخانەی زانکۆی نۆلج

 

 

ئەمینداری کتێبخانە: فارس جومعە
ئیمەیڵ: Faris_jumaa@yahoo.com
ژمارەی پەیوەندی: 07503795559