Knowledge University

یاسا

2018-07-09 12:46:23

کۆلێژی یاسا

 

کۆلێژی یاسا لە ساڵی خوێندنی 2009-2010 دامەزراوە بە پێ ی  فەرمانی وەزاری

( 15268) لە بەرواری 10/9/2009 بە پێ ی بریاری ئەنجومەنی وەزیران (2452) لە بەرواری 25/8/2009  دوو بەشی  خوێندن لە خۆ دەگرێت بەشی یاسا و بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لەهەردووبەش خوێندن بە زمانی کوردی و زمانی عەرەبییە خوێندن لە بەشی یاسا  پێنج ساڵە ، سیستەمی خوێندن سالانەیە،لە بەشی پەیوەندییەنێودەوڵەتیەکان خوێندن چوار ساڵە سیستەمی خوێندن ساڵانەیە.

 

1-بەشی یاسا

دامەزراوە لەساڵی ٢٠٠٩

بەشی  یاسا لە ساڵی خوێندنی 2009-2010 دامەزراوە بە پێ ی  فەرمانی وەزاری

( 15268) لە بەرواری 10/9/2009 بە پێ ی بریاری ئەنجومەنی وەزیران (2452) لە بەرواری 25/8/2009   ساڵی خوێندنی   2009/2010 دەستیکرد بەوەرگرتنی قوتابی /خوێندکار وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پرۆگرامی خوێندنی ئەم بەشە دیاری دەکات ساڵانە دوو بابەت لە هەر قۆناغێکی خوێندندا تاقیکردنەوە بەشێوەی ناوندی (مرکزي) ئەنجامدەدرێت. 

 

پێناسەی بەشی یاسا:

خوێندنی یاسا لە وەدایە کە پێداویستیەکی گرنگی پێکهێنانی کۆمەلگەیەو کە پێویستە بۆ ژیانی مرۆڤ و بەردەوامی پێدانی ، چونکە هیچ کۆمەڵگەیەک ناتوانێت بەردەوام بێت بە بێ بوونی یاساو رێکخستنی دامو دەزگای دەولەت کە خزمەتی تاکەکان دەبێت ، ئەمەش بنەمایەکی سەرەکییە کە بەبێ یاسا فەراهەم ناکرێت.

 

هەروەها ئەگەر یاسا پێویستیەکی سەرەکی بێت بۆ دروست بوونی کۆمەلگە ، ئەوا گرنگیەکی جیاوازی دەبێت لە پێشەوەچوون و گەشەکردنی ، هەر یاساش کۆمەڵگە دەپارێزێت لە پەرتەوازەیی و هەلوەشان ، پارێزەری کۆمەلگەیە لە باری هەرەمەکی ، جلەوی دەگرێت بۆ کەناری ئارام و پێشکەوتن.

 

ژمارەی دەرچوانی بەشی یاسا:

ژمارەی قوتابیە دەرچوەکانی کۆلێژی یاسا لە سالانی ڕابردوو لە بەشی یاسا بەم شێوەی خوارەەریە:

 

١- دەرچوانی کۆلێژی یاسا بەشی یاسا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٢/٢٠١٣ کە ژمارەیان (١٤) قوتابیە.

٢- دەرچوانی کۆلێژی یاسا بەشی یاسا بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٣/٢٠١٤ کە ژمارەیان(١٠٤) قوتابیە.

٣- دەرچوانی کۆلێژی یاسا بەشی یاسا بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٤/٢٠١٥ کە ژمارەیان(٥١)قوتابیە.

٤- دەرچوانی کۆلێژی یاسا بەشی یاسا بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٥/٢٠١٦ کە ژمارەیان(٧٣)قوتابیە.

٥ - دەرچوانی کۆلێژی یاسا بەشی یاسا بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٦/٢٠١٧ کە ژمارەیان(١٥٦)قوتابیە.

 

پێناسەی بەشەکان خوێندن تێیاندا:

ئاشکرایە لای هەمووان کە فێرکردنی باڵا لە ئاستی زانکۆ ئامانجێکی سەرەکی و بژاردەیەکی ستراتیژی سەرجەم حکومەت و کۆمەلگە هاوجەرخەکانە لە پێناو بەدیهێنانی پایەیەکی بەرزو دیار لە ناو نەتەوەو گەلانی جیهان . لە هەموو وڵاتانی جیهان بنیادنانی کۆمەلگەکان لە زانکۆو کۆلێژەکانەوە دەست پێدەکات چونکە بەردی بناغەی دروست کردنی کۆمەلگەیەکی سەقامگیرو پێشکەوتووە کە سەرجەم گەلانی جیهان کۆششی بۆ دەکەن بە تایبەتی ئەوانەی خۆزیاری ئازادی و ئاشتین.

 

گرنگی یاساو خوێندنی یاسا لە وەدایە کە پێداویستیەکی گرنگی پێکهێنانی کۆمەلگەیەو کە پێویستە بۆ ژیانی مرۆڤ و بەردەوامی پێدانی ، چونکە هیچ کۆمەڵگەیەک ناتوانێت بەردەوام بێت بە بێ بوونی یاساو رێکخستنی دامو دەزگای دەولەت کە خزمەتی تاکەکان دەبێت ، ئەمەش بنەمایەکی سەرەکییە کە بەبێ یاسا فەراهەم ناکرێت.

هەروەها ئەگەر یاسا پێویستیەکی سەرەکی بێت بۆ دروست بوونی کۆمەلگە ، ئەوا گرنگیەکی جیاوازی دەبێت لە پێشڤەچوون و گەشەکردنی ، هەر یاساش کۆمەڵگە دەپارێزێت لە پەرتەوازەیی و هەلوەشان ، پارێزەری کۆمەلگەیە لە باری هەرەمەکی ، جلەوی دەگرێت بۆ کەناری ئارام و پێشکەوتن.

بیرۆکەی فێرکردنی یاسا لە زانکۆکان هاتە کایەوە لە قۆناغی زانکۆیی لەبەر ئەوەی مافەکان و بواری یاسایی بەردی بناغەیە بۆ هەر گۆرانکارییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەشداری کردنی وانەبێژی یاسا لە پێشڤەچوونی وڵاتەکەی دەکرێن بەرجەستە بکرێت لە میانەی پیشەی یاساییەوە. ئامانجی بەشی  پەیوەندیەنێودەولەتیەکان ئەمەی خوارەوەیە

  لەروی زانینەوە  پێدانی زانین لە بواری پەیوەندیەنێودەولەتیەکان لە رووی پێشهاتە مێژووی و ناوەرۆکیەکان ، تێورەکان و سیستمی خوێندن ، هەروەها بەرچاو رۆشنکردنی قوتابیان بەسەرجەم سیستمە سیاسیەکانی جیهان ، هەروەها کارکردن لەپێناو بەدەست هێنانی لێکۆلینەوە دوا رۆژیەکان لە بواری پەیوەندی نێودەولەتی بەپێی رێبازی پێش بینیکردن لەڕوی پیشەوە :- کارکردن بۆ ئامادەکردنی قوتابیە بۆکار کردن لە دامودەزگا گشتیەکان و تایبەتیەکان وپسپۆڕیەکان لە وەزارەتی دەرەوە و دامودەزگا نیشتیمانیەکان ، وەک رێکخراوە نێودەولەتیەکان و هەرێمیەکان ، دامودەزگای ناحکومی بۆ بەرژەوەندی گشتی ، هەروەها دامودەزگا میدییایەکان 

کارکردن بۆ یەکەیەکی باس وتوێژینەوە لە بواری لێکۆلینەوەی دواڕۆژی وەک هەنگاوێکی پێشەکی بۆ دامەزراندنی سەنتەرێک بۆ لێکۆلینەوەی دواڕۆژی لە بواری پەیوەندییەنێودەوڵەتیەکان ، ئەمە جگە لەپەرەپێدانی لێهاتوویی لە بواری پەیوەندییەنێودەولەتیەگشتیەکان ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەدەرچوانی ئەم بەشە ئامادەکراوین بۆ کارکردن لە هەموو جۆرە دامودەزگایەکی نێودەولەتی پەیوەندیدار ، ئەمەش لەبەر گرنگی بەشەکانی پەیوەندیەگشتیەکان لە پەرەپێدانی داموودەزگایی.