Knowledge University

ئەندازیارى ژینگە

2018-07-09 12:45:22

 

پێناسه‌

به‌شى ئه‌ندازه‌ى ژينگه‌ له‌ ساڵى ( 2013-2014) دامه‌زراوه‌ بۆ گه‌شه‌دان به‌ لايه‌نى زانستى و به‌رزكردنه‌وى ئاستى زانيارى لاى ئه‌ندازياران له‌هه‌موو كوردستان. پرۆگرامى خوێندنى له‌م به‌شه‌ كار بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌ندازيارانى پرۆفيشنال و پابه‌ندبوو به‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانى پێويست بۆ ئيش كردن له‌ بوارى ژينگه‌. خوێندن له‌م به‌شه‌دا بۆ ماوه‌ى چوار ساڵه‌، هه‌ر ساڵێكى ئه‌كاديمى (30) هه‌فته‌ى خوێندنه‌ و خوێندن تێيدا به‌ زمانى ئينگليزى يه‌. تا ئيستا يه‌ك خولى ده‌رچوونى هه‌يه‌ و ژماره‌ى قوتابيان تييدا (46)ه‌ كه‌ (24) كوره‌ و (22) كچه‌.

 

ديد

دابين كردنى هه‌لى فێربوون وتوێژينه‌وه‌ى ناوازه‌ بۆ قوتابيان وئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فێركردن بۆ پته‌وكردنى ئاستى تێگه‌يشتن له‌ پرۆگرامه‌كانى خوێندن و له‌گه‌ڵ دابين كردنى بناغه‌يه‌كى به‌هێز بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆرانكاريه‌ داهتووه‌كان باش كردنى خۆش گوزرانى مرۆڤايه‌تى.

 

په‌يام

دابين كردن و ره‌خساندنى تاقيكردنه‌وه‌ى زاستى و هزرى كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ كۆمه‌له‌يه‌كى جياواز له‌ قوتابيان و ده‌رچوان و مامۆستايان تواناى به‌شدارى كردن و تيكه‌ل بوونيان به‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بێت له‌ رێگه‌ى فێركردن و توێژينه‌وه‌ و خزمه‌ت كردن.

 

 بەرنامەی خوێندنی ئەندازیاری ژینگە