Knowledge University

بەشی ئینگلیزی

2018-07-09 12:46:00

پێناسەی بەش

 بەشی زمانی ئینگلیزی لە سالی ٢٠١٣-٢٠١٤ دامەزرا بۆ پەەپێدانی زمانەوانی و ئەدەبیاتی ئینگلیزی و پێدانی بروانامەی بەکەلۆریۆس لە بوارە بە قوتابیان.ئامانجی سەرەکی ئەم بەشە ئەوەی بۆ پێگەیشتنی قوتابیانی ئەم بەشە بۆ ئاستێکی پرۆفێشناڵ لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە رێگە ئەم برۆگرامە کە ئامادە کراوە لەم بەشە. بەشی ئینگلیزی لە چوار قۆناغ پێک دێت و ھەر قۆناغێک لە ٣٠ ھەفتە پێک دێت و کشت بابەتەکان بە زمانی ئینگلیزی تەنھا وانەی کۆردۆلوجی بە کوردیە. و ژمارەی یەکەکان لەم بەشە ١٤٥ یەکەیە

 

ئەرك

لەمەش زیاتر، یارمەتی قوتابیان دەدات بۆ بنیادنانی زانیاری سەبارەت بە ناوەڕۆك و میتۆدەکانی خوێندنی ئەدەب و خوێندنی کۆرسی لاوەکی ئامادەکراو بەشێوەیەکی تێروتەسەل. بەشەکە یارمەتی بنیادنانی کەشێکی زانستخوازی و تاوتێکردنی پرسەکان و ڕاستگۆیی و پابەندبوون و داهێنان لە نێو قوتابیان و ستاف دەدات. هەروەها فێرخوازێزێك ئامادە دەکات کە سەربەخۆبێ لە کارکردن و ئەندامێکی چالاك و هاوڵاتییەکی باشبێ بۆ کۆمەڵگا. 

دید

 بەشی زمانی ئینگلیزی وەك سەنتەرێکە بۆ کۆکردنەوەی توانا ئەکادیممیە ناوازەکان و توێژینەوەی دەقە جیاوازەکان لە خوێندنی زمانی ئینگلیزی و پێشەنگ بوون لە سەر هەموو ئاستەکان. بەشەکە هەوڵی مسۆگەرکردنی سەرکەوتن، پیشەگەری، خوێندنی بواری جیاواز و داهێنان دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئازادی تاکەکان و بیرکردنەوە و داکۆکیکردن لە ڕاستی لەمانە ڕاستگۆیی و شەفافیەت و بەپرسیاریەتی. بەشەکە هەوڵدەدات تاکەکان بە پێی ئامانجی پیشەی جیاواز ئامادەبکات. توێژەر و ڕەخنەگرەکان لە بوارەکانی زمانەوانی و ئەدەب ئامادەدەکات، وەك هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامبن لە خوێندنی پاش بەکالۆریۆس وەك خوێندنی ماجستێر لە زمانی ئینگلیزی یاخود زانستی زمانەوانی. هەروەها، مامۆستایان ئەمادەدەکات بۆ  قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندییەکان بۆ ئەوەی بتوانن لە کەرتی تایبەت کاربکەن لە هەرێم، سەرەڕای ئامادەکردنی وەرگێڕ بۆ کارکردن لە کەرتی حکومی یان ئەهلیە جیاوازەکان. بەشی زمانی ئینگلیزی هەلیك ڕێکدەخات بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی بتوانن توانستی زمانی ئینگلیزیان لە کاری ڕاگەیاندن کارپێبکەن.

 

بەرنامەی خوێندنی بەشی ئینگلیزی