Knowledge University

زانستى کۆمپوتەر

2018-07-09 10:45:50

دەربارەی بەش:

زانستی كۆمپیوتەر بریتیە لە خوێندنی بنەما تیۆریەكانی زانستی زانیاری و گەیاندن, هەروەها چۆنیەتی دارشتن و دروست كردنی بەرنامە و سیستەمەكانی كۆمپیوتەر.

زانستی كۆمپیوتەر زۆر گرنگی دەدات بە خوێندن و شیكاری سیستەم و ئەلگۆریزمی كۆمپیوتەر.  خوێندنی زانستی كۆمپیوتەر زۆر بەش لە خۆ دەگرێت وەك بنەماكانی پرۆگرامستزی, ماتماتیك, ئەندازەی پرۆگرامسازی و چۆنیەتی دروست كردنی وێب سایت و بەرنامەكانی كۆمپوتەر و گەیاندن, زیرەكی دەستكرد, تۆرەكانی كۆمپیوتەر و گەیاندن, سیستەمی داتا بەیس و هتد...

خوێندن لەم بەشە چوار سالە و قوتابی دەرچووی ئەم بەشە دەبێتە هەلگری بروانامەی بەكالۆریۆس لە زانستی كۆمپیوتەر.

 

ئامانجی بە ش

زانستی كۆمپوتەر ژمارەیەك بەشداری سەرەكی بۆ زانست و كۆمەلگا كردووە, مێژووی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای دەست پێكردنی شۆرشی ژمارەیی و ئینتەرنێت.

پێناسەیەكی فەرمی بۆ زانستی كۆمپوتەر و بابەتی سەلماندنی هەبوونی چارەسەر بۆ هەر كێشەیەك.

چەمكی زمانی بەرنامە نووسینی وەك ئامرازێك بۆ دەربرینی تەواوی زانیاری كرداری لە ئاستی جۆراوجۆری مێتۆلۆجی.

لە جۆرە نووسینێكی نهێنی, شكاندنی نهێنی ئامێری ئینیگما بووە هۆكارێكی سەرەكی سەركەوتنی هاوپەیمانان لە جەنگی جیهانی دووەم.

زانستی كۆمپیوتەر بووە رێ خۆشكەر بۆ زۆر داهێنان لە خوێندنەوەی مێشكی مرۆڤ و جینەكانی مرۆڤ.

 

ئەلگۆریزمی بازرگانی و توانایی بازاری دارایی زیاد كردووە لە لایەن بەكارهێنانی زیرەكی دەست كرد, ئامێری فێربوون و تەكنیكی ژمارەیی لەسەر پێوەری گەورە.

 

بەرنامەی خوێندنی بەشی زانستی کۆمپوتەر     

 

  • بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەشی زانستی کۆمپوتەر، تکایە کلیك لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
  • بەشی زانستی کۆمپوتەر

 

 ديد

 ديدي ئەم بەشە بریتیە لە چاودیری کردنی ئەو پیشکەوتنە خیرایە لە بواری زانستی کۆمپیوتەر و بەکار ھینانەکانی وە لە بواری پرۆگرامی خویندن وە پیگەیاندنی ئەکادیمی زانستی شیاو لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا.

 ئەرک

 ١- بۆ بە دەست ھینانی پیداویستیەکانی کارو بەروپیش بردنی کۆمەلگا.

٢- دابین کردنی ژینگەی فیرکردنی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانی و چارەسەر کردنی کیشەکان بە شیوەی گروپ و بەر پرسیارتی رەوشتی.

٣- پیشکەش کردنی نوی ترین پیداویستی  لەبواری تەکنۆلۆجیا

٤- بەردەست خستنی باشترین کوالیتی لە بواری خویندن و راھینانی بە دەست توانا و لیھاتووی قوتابیان لەم بوارانەی کە پەیوەندینیان ھەیە بەم بوارە بە تایبەت قوتابیانی خویندنی بالا لە کۆلیژی زانست و لە کۆلیژەکانی تر.

٥- ھەمە ھەنگی لەگەل زانکۆی نۆلج وە پشتگیری زیاتر زانکۆکەمان لە ھەموو بوارەکان بوارەکان بۆ بەرەوپیش مرۆیی ئاستی زانستی لەناوچەکەدا.