Knowledge University

ژیانی کەمپی زانکۆ

2018-07-09 12:45:00

 

زانکۆی نۆلج تەنیا شوێنی خوێندن و بڕوانامە نییە. لەم زانکۆیەدا هەروەتر هەوڵ دەدرێت بۆ هێنانە ئارای تۆڕی هاوڕێیەتی، دۆزینەوەی توانستەکانی قوتابی،  و دروستکردنی هەلی کار بۆ داهاتوو. لە زانکۆی نۆلج، قوتابی دەتوانێت بزانێ خۆی کێیە و لە ئایندەدا دەخوازێت ببێتە کێ.

لە زانکۆ چەندین گرووپی قوتابی هەیە، لە جۆری گرووپی زمانی ئینگلیزی، گرووپی وەرزشی، و گرووپی ڕۆشنبیری و تۆڕی خۆبەخشی و هتد. ئەم گرووپانە وا دەکەن ژیانی ئەکادیمی و زانستی و ڕۆشنبیریی زانکۆ بەردەوام لە گەشەکردن  و پەرەسەندندا بێت.

زانکۆی نۆلج هەروەها قوتابی و خوێندکارانی خۆی هان دەدا گرووپی تایبەت بە خۆیان دامەزرێنن، ڕێوڕەسمی تایبەت بە خۆیان بەڕێوە ببەن، و پێشنیاری بەرنامەی نوێ بدەن. ئەوە وا دەکات ژیانی نێو کەمپی زانکۆی نۆلج شتێکی پتر لە تەنیا پرۆگرامی خوێندن و پێدانی بڕوانامە بێت.