Knowledge University

بەشی دارایی و بانك

2018-07-09 12:47:07

پوختەیەك دەربارەی بەشی دارایی و بانك

بەشی دارایی و بانك یەكێكە لە بەشە سەركیەكانی كۆلێژی زانستەكانی كارگێری و دارایی, ئەم بەشە دامەزراوە لە ساڵی خوێندنی 2012-2013، یەكەی كارگێری زانكۆی نۆلج گرینگیەكی تایبەتی داوە بەم بەشە لەرِووی دابینكردنی مامۆستایانی پسپۆر و تەواو كارامە بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسەی خوێندن ، پێشخستن و نوێكردنەوەی پرِۆگرامی خویًندن تاوەكو بگونجێت لەگەل توانای هزری قوتابی، پێداواستیەكانی وڵات و پێویستی بازار. پرِۆگرامی خوێندن بەشێوەیەك دارِێژراوە تاوەكو دەرچووی كارامە ئامادە بكات كە بتوانیت لە هەردوو كەرتی حكومی و تایبەت كاربكات.

ئامانجی بەش

1. ئامادەكردنی دەرچووی كارامە و پسپۆر لە بواری دارایی و بانك تاوەكو پۆست و كارەكانی دارایی و بانك وەربگریت  لە بوارە جیاوازەكانی كاری: حكومی ، تایبەت، و تیكەڵاو

2. ئاشناكردنی قوتابی یان دەرچووان بە چەمكی رِەووشتی پیشە و ناوەرۆك كە پێویستە بیزانێت و پراكتیزی بكات لە كار پیشەگەریدا, سەرەرِای ئەمەش بۆ هاندانی قوتابی و ئاراستەكردنیان بۆ كار و پێشخستی بواری دارایی و بانك لە دوای دەرچونیان.

3. ئامادەكردنی قوتابی بە زانیاری، زانیاری مۆدرێن و پێشكەوتووی پەیوەندار بە پسپۆری دارایی و بانك یاخود پەیوەندیدار بەو پسپۆریانەی كە پەیوەندیان بە بواری دارایی و بانك هەیە.

 

بەرنامەی خوێندنی کۆلێژی زانستەکانی دارایی و کارگێری