Knowledge University

Knowledge University participated in the Exhibition of Private Universities and Institutions in Kurdistan

2018-07-25 14:50:11

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 2018/7/21 ، زانكۆی نۆلج بەشداری لە پێشانگای زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان كرد كە لە هۆڵی هۆتێل شیراتۆن ڕێكخرابوو، لەم پێشانگایەدا زانكۆی نۆلج بەشداربوو بە كۆمەڵێك دیاری و ئۆفەری جیاواز و دابەشكردنی فۆرمی وەرگرتن بە خۆڕایی بەسەر قوتابیان، هەر لەسەرەتای دەسپێكی پێشانگاكە ڕێژەیەكی زۆر لە قوتابیانی پۆلی 12 هاتبوون بۆ پێشانگاكە وبە تایبەتی بۆ لای زانكۆی نۆلج، بۆیە زانكۆی نۆلج هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە بتوانێت ببێتە پردێك و وێستگەیەك بۆ ئەوەی قوتابی پرۆسەی خوێندنی تێدا بەسەركەوتویی تەواو بكات و لە ئاست ئەو متمانە پێكردنەی قوتابی بێت، ئەویش بە دابین كردنی هۆڵی خوێندنی سەردەمیانە و پێشكەش كردنی كوالیتییەكی بەرزی پرۆگرامی خوێندن و دابینكردنی مامۆستای بەتوانا و شارەزا. جێگای ئاماژە پێكردنە كە هەم دەستەی ئەمینداران و هەمیش سەرۆكایەتی زانكۆ لە هەوڵێكی بێوچاندان بۆ ئەوەی زانكۆی نۆلج ببێتە هەرە سەركەوتوترین زانكۆكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.