Knowledge University

كۆبوونەوەی سەرۆكی دەستەی ئەمیندارن لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی نۆلج

2019-06-02 02:20:13

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 2019/6/1 بەڕێز (عباس فاضل عبدالرحمن) سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆی نۆلج لەگەڵ بەڕێز (پ. د. طالب خليل ابراهيم) سەرۆكی زانكۆی نۆلج كۆبوونەوە، كۆبوونەوەكە سەبارەت بەڕەوشی زانكۆ و داڕشتنی پلان و بەرنامە بۆ ساڵی نوێی خوێندن و زیاتر بەرەوپێشبردنی زانكۆ لە ڕووی زانستی و هەروەها باس لە ئامادەكارییەكان كرا بۆ كردنەوەی كۆلێژی دەرمانسازی.