Knowledge University

سەردانی سەرۆکی دەستەی ئەمینداران بۆ سەنتەری تۆژینەوەی شێرپەنجە

2018-09-13 19:10:03

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢/٩/٢٠١٨ بەڕێز عباس فاضل سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی بە یاوەری بەڕێز پ. د. هیمداد عبدالقهار سەرۆکی زانکۆی نۆلج سەردانی سەنتەری تۆژینەوەی شێرپەنجەی کرد و لە نیزیکەوە ئاگاداری پێشکەوتن و کارەکانی ئەم سەنتەرەی کرد. مەبەستی سەردانەکە بریتی بوو لە بەدواداچوونی کارەکان و پێداویستی و ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرە بە فەرمی. ئەم سەنتەرە کە لەم ماوەیەی ڕابوردوو لە زانکۆکەمان دامەزراوە دەبێتە یەکەمین سەنتەری تۆژینەوەی شێرپەنجە لە ئاستی زانکۆکانی هەرێم و دەتوانێ لە بواری تۆژینەوەی زانستی خزمەتی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بکات.