Knowledge University

سیمینارێك دەربارەی "24 مانگ كارنامەی حكومەت بۆ چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكان" بە ڕێوەچوو

2018-11-25 13:35:03

 

بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆ بەڕێز "پ.د. هیمداد عبدالقهار محمد" ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 24/11/2018  لە زانكۆی نۆلج سیمینارێك دەربارەی "24 مانگ كارنامەی حكومەت بۆ چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكان" بە ڕێوەچوو، لەلایەن بەڕێز خاتوو "هدی سابیر زەنگەنە " لە بەشی  ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش كرا. سەرەتای سیمینارەكە ئاماری كار و چالاكیەكانی حكومەت لە بواری كۆمەڵایەتی خرایەڕوو، لە پاشان ناوەڕۆكی سیمینارەكە پێشكەشكرا، كە تایبەت بوو بە كارنامە و هەوڵی حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان و پێش گرتنی ئەو دیاردە كۆمەڵایەتییانەی وەك (دیاردەی ژن كوشتن و جیاوازی جێندەری و هتد..)  كە لە ئێستادا .بەهۆی كێشەی ئابووری و ناسەقامگیری ڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەرەو زیادبوون چووە. لە كۆتایشدا بە كۆمەڵێك پرسیار و سەرنج و ڕای ئامادەبووان كۆتایی بە سیمینارەكە هات