Knowledge University

سەرەدانی زانستی ئامادەیی پارامۆنتی ناحكومی بۆ زانكۆی نۆلج

2018-12-01 09:51:26

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨/١١/٢٠١٨ کۆمەڵێک قوتابی و مامۆستای ئامادەیی پارامۆنتی ناحكومی سەردانێکی زانستییان بۆ زانکۆی نۆلج کرد. سەرەتا لە هۆڵی کۆنفرانس لە لایەن م. خالق عبداللە بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆ پێشوازییان لێکرا و بە گشتی باسی کۆلیژ و بەش و چالاکییەکانی زانکۆیان بۆ کرا. دواتر بە یارمەتی چەند مامۆستایەکی زانکۆ سەردانی کتێبخانە و تاقیگە و بەشەکانی زانکۆیان کرد و لە نیزیکەوە ئاشنای کار و چالاکییەکانی کۆلیژ و بەشەکانی زانکۆ بوون. زانکۆی نۆلج بە خۆشحاڵییەوە پیشوازیی لە هەر قوتابخانە و پەیمانگا و ناوەندە ئەکادیمییەکان دەکات کە دەیانەوێ سەردانی زانستی بۆ ئەم زانکۆیە بکەن.