Knowledge University

كۆنگرەی یەكسانی جێندەری لە سەنتەر و یەكەكانی سەربە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2019-11-05 15:52:33

ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2019/10/28 سەنتەری جێندەرناسی لە زانكۆی نۆلج بەشداری كرد لە كۆنگرەی یەكسانی جێندەری لە سەنتەر و یەكەكانی سەربە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ژێر دروشمی (پتەوكردنی پاڵپشتی بۆ ئەنجومەنی باڵای خانمان و ئەو دامەزراوانەی لە بواری تواناسازیی و پاراستنی ژنان و كچاندا كار  دەكەن) لە هۆڵی سەعد عبداللە لە شاری هەولێر.

جێی ئاماژە پێكردنە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا لە هەموو وەزارەتەكان و دامودەزگا ئەكادمییەكان و زانكۆكانی كوردستان سەنتەر و یەكەی جێندەرناسی بكرێتەوە.

لەم كۆنگرەیە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە كرا لەسەر كۆمەڵێك بابەتی گرینگ سەبارەت بە سەنتەرەكانی جێندەرناسی و برەودان بە توێژینەوە لەسەر (پەروەردە و جێتدەرناسی، سیاسەت و جێندەرناسی، ئابووری و جەندەرناسی)